منداڵێکی مەغریبی بەبێ پێڵاو پێشبڕکێیەکی ماراسۆن تەواو دەکات




ئەحمەد ڕەیان ی مەغریبی، مناڵێکی یانزە ساڵانە، پێڵاوەکانی لەت لەت بون، لەکاتی ئەنجامدانی ڕاکردنێک لەسەرخۆڵی ( تامسنا ) نزیک پایتەخت ریبات.

 

مناڵە یانزە ساڵەکە توانی بەردەوام بێت بەبەستنی کارتۆن و تیپ لەپێیەکانی، وە توانی پلەی سێیەم بەدەست بهێنێت.


رەیانی پاڵەوان لەگەڕەکی یەعقوبی مەنسورە دەژی لەریباتی پایتەختی مەغریب، دوابەدوای ئەم ڕوداوە زۆرێک لەڕاگەیاندنەکان و وەرزشکاران دیمانەیان لەگەڵ ئەم مناڵە ناوازەدا کرد.


لێرەوە ئێمەی مرۆڤ تێدەگەین ڕۆحی پاڵەوان بون بەجل و بەرگ و پێڵاوی گران بەها نیە ، لەمناڵیەوە پاڵەوان دروست دەبێت، وەک خۆی دەڵێت جوتێک پێڵاوی خراپ و کۆنم لەپێدا بو، بەڵام زۆر تینوی ئەو پێشبڕکێیە بوم.


چالاکەوانێكی مەغریبی وەرزشی دەڵێت: رەیان پرۆژەی پاڵەوانێکە لەئاییندەدا پێویستی بەپشتیوانی هەیە.


ماوەتەوە بڵێین: وڵاتی مەغریب ناسراوە بەپاڵەوانی ڕاکردنی درێژخایەن، چەندە زۆرن ئەو مناڵانەی وەک ڕەیان خەونی یاریکردن و پاڵەوانێتیان هەیە و باری داراییان خراپە ؟

ژیان چەندە سەختە بۆ ئەو مناڵەی بەهرەی هەیە بەهۆی کەم دەرامەتی ناتوانێت بەخەونەکانی بگات، ئومێدەکەم ئەم ڕوداوە وانەیەک بێت بۆ کۆمەڵگای کوردی و خەون تواناکانی مناڵە بەهرەمەندەکان بەگرنگیەوە سەیر بکرێت و پشتیوانی بکرێن .

Comments

Popular posts from this blog

بەهۆی نەشتەرگەری جوانكاری لوتی، هەناسەی بۆ نەدرا و گیانیلەدەستدا

كۆبونەوەی یەكێتی و پارتی دەستیپێكرد